كۆمپانیای جێنه‌راڵ مۆتۆرزی ئه‌مریكایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گوگڵ رێكه‌وتنێكی ئه‌نجامداوه بۆ كاراكردنی سیستمێكی نوێی ئه‌ندرۆید كه ناسراوه به (Android Automotive) له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمپانیای ناوبراو بۆ ساڵی 2021.
کۆمپانیای GM(جێنەرال مۆتۆتۆرز)ی ئەمریکی بەمەبەستی زیاترکردنی سیستمی زانیاری له لێخوڕێنی ئۆتۆمبیل‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد؛ جێنه‌راڵ مۆتۆرز زیاتر كار بۆئه‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندی له نێوان مۆبایلی سه‌رنشینان و به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌یدا دروستبێت و بتوانن سەرجەم ئەپەکانی کۆمپانیای گوگڵ به‌كاربهێنن بۆ نه‌خشه و ئه‌په‌كانی دیكه‌ی ناو پله‌ی ستۆر بۆ زیاتر چێژوه‌رگرتن له لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه به‌گه‌ر بخه‌ن.

كۆمپانیای جێنه‌راڵ مۆتۆرز، له وێبسایتی فه‌رمی خۆیدا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك سیستمی كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه رێكخراوه، كه بتوانن هاوشانی سیستمی ئه‌ندرۆید و سیستمی ئەپڵ (Carplay) به‌كاربهێنن، كه ئه‌ویش سیستمێكی پێشكه‌وتوی كۆمپانیای ئه‌پڵ-ه و چه‌ندساڵێكه به‌گه‌ڕخراوه له ئۆتۆمبێله پێشكه‌وتوه‌كاندا.

تایبەتمەندیەکی ئەم خزمەتگوزاریە بەکارهێنانی سیستمی Google Assistant کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشی شۆفێران دەبێت لەوەی دەتوانن پرسیاربکەن بۆ هەر مەبەستێک کە هەبێت، پێشتر بەکارهێنەران لە مۆبایلدا سودمەندبوون لەم خزمەتگوزارییە .
پێشتر کۆمپانیای گۆگڵ سیستمه پێشكه‌وتوه‌كه‌ی تاقیكردوه‌ته‌وه و ڕێکەوتنی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکەی وەکو Nissan و Volvo و چەند کۆمپانیایەکی دیکەدا هەبووە بۆ جێگیرکردن و بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریانە لە ئوتۆمبیلەکانیاندا و له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنراوه سیستمه‌كه.
704 جار خوێندراوەتەوە