كۆشكی سپی ناوی ئەو كەسە ئاشكرا دەكات كە دەبێتە شوێنگرەوەی جۆن بۆڵتن

KNN : Kurdish News Network
05:50 - 11/09/2019
جیهان
+
-

 
كۆشكی سپی ناوی ئەو كەسە ئاشكرا دەكات، كە دەبێتە شوێنگرەوەی جۆن بۆڵتن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دووپاتی دەكاتەوە، سیاسەتیان بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت.
 

ئیدارەی كۆشكی سپی ئاشكرای دەكات، چارلس كۆپرمان جێگری پێشووی جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا شوێنی بۆڵتن دەگرێتەوە، كۆشكی سپی لە زاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاوی كردوەتەوە، دوای دەەستلەكاركێشانەوەی جۆن بۆڵتن، سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا سەبارەت بەو پرسیارەی كە ئایە ئەمریكا سیاسەتەكانی بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوی ئەمریكا دووپاتی كردەوە، سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت، وتیشی، سیاسەتی دەرەوە دۆناڵد ترەمپ دیاریی دەكات نەك ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی.

 

لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی جۆن بۆڵتن زیاتر بزانە...

1197 جار خوێندراوەتەوە