ڕاوێژكاری ئاسایشی
نیشتمانیی ئەمریكا دەستی لەکارکێشایەوە و ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو
هەواڵەکەی بە ترەمپ ڕاگەیاندووە، بەڵام ترەمپ وتوویەتی سبەی لەبارەیەوە قسە دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە "پێشتر بە
جۆن بۆڵتنم ڕاگەیاندبوو كە كۆشكی سپی چیتر پێویستی بە تواناكانی نییە".
لەگەڵ تویتەکەی
بۆڵتندا ترەمپیش دەڵێت دوێنێ شەو پێی ڕاگەیاندووە کە کۆشکی سپی پێویستی بە
تواناکانی ئەو نییە.
سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی هەوڵ و کارەکانی بۆڵتنی کردووە و
ئەوەی ئاشکراکردووە هەفتەی داهاتوو ڕاوێژکاری نیشتمانی نوێ دەناسرێنێت.
جۆن بۆڵتن یەکێک
بوو لە سەرسەخترین بەرهەڵسکارانی ئێران و هەمیشە لە وتەکانیدا هێرشی دەکردە سەر
سیاسەتەکانی ئێران و هەژموونەکەی.
لەگەڵ ئەوەشدا
دۆناڵد ترەمپ بەبەراورد بە بۆڵتن کەمتر توندبوو و تا ئێستاش باس لە گفتوگۆ دەکات
لەگەڵ ئێراندا.

713 جار خوێندراوەتەوە