وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا هۆشداری دەداتە
واشنتۆن كە دەركردنی ئەنقەرە لە پرۆگرامی
فڕۆكەی ئێف-35 هەروا ئاسان نابێت.
ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا
رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستبەرداری فڕۆكەی ئێف 35 نابێت و جەختیشیكردەوە: كە دەركردنی
ئەنقەرە لە پرۆگرام و بەرهەمهێنانی فرۆكەی ئێف-35 هەروا ئاسان نابێت.
سەبارەت بە ناوچەی ئارامیش لە باكوری سوریا، رایگەیاند،
ناتوانن ئەوە پشتڕاست بكەنەوە كە بەهۆی ناوچەی ئارامەوە ناوچەكە ئارام بوەتەوە و هۆشداریشیدایە
واشنتۆن كە رێگەنادەن سیناریۆی مەنبەج دووبارە بێتەوە و دەستی دەستی بە توركیا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد, ئەگەر بێت و ناوچەی ئارام ببێتە
ناوچەیەكی ئارام بۆ یەپەگە ئەوا وڵاتەكەی خاوەنی هێزو دەرفەتی ئەوەیە كە خۆی بە
كردەیی ناوچەی ئارام دروست بكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی یەكشەممەی رابردوو، هێزەكانی
ئەمریكا و توركیا لە چوارچێوەی دامەزراندنی ناوچەی ئارامدا، یەكەمین گەڕانی هاوبەشیان
لە باكوری سوریا ئەنجامدا.
1220 جار خوێندراوەتەوە