بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشکرا.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.
31904 جار خوێندراوەتەوە