شارەزایەکی بواری کەش
و هەوا رایگەیاند، ناوەڕاستی مانگی 10 یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت.
سادق عەتییە شارەزای
دیاری کەش و هەوای عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمساڵ بارانبارین زووتر دەستپێدەکات
بەڵام رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ وەکو ساڵی رابردوو زۆر نابێت و ئەو زوو بارانبارینە
بە مانای ساڵێکی باراناوی نایەت.
روونیشیکردووەتەوە، بڕی بارانبارین لەمساڵدا و لەسەرەتای وەرزدا کەمترە
لەچاو ساڵی پێشووتر، بەڵام لەهەندێک ناوچەدا زۆر دەبارێت.
بەپێی
پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا وەرزی
بارانبارین ئاسایی بێت، بەڵام لەباکوری عێراق
کەمێک زیاتر دەبارێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان لەم وەرزەدا پلەکانی گەرما
بەگشتی بەرزدەبن بەڵام ناو بەناو شەپۆلێکی ساردو سەرما روو لە عێراق دەکات.
29633 جار خوێندراوەتەوە