ئەپڵ لە نوێترین بەرهەمەکانیدا ئاشکرای دەکات کە چاویلکەی زیرەکی (AR Glasses) دەخاتە بازاڕەوە ، سەرەڕای چەندین خزمەتگوزاری جیاواز بە نرخێکی زۆر گونجاو دەیخاتە بەردەست.
كۆمپانیای ئه‌پڵ، وه‌كو به‌شێك له ئاماده‌سازییه‌كان بۆ ئیڤێنتێكی تایبه‌ت بۆ راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كانیان، ئاشكرایكرد؛ بۆ به‌كارهێنه‌رانی سیستمی (IOS)و هه‌وادارانی به‌رهه‌مه‌كانیان، خزمه‌تگوزاری (AR) ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، كه یه‌كێكه له زنجیره داهێنان و پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لۆژیاكان كه هاوكاری مرۆڤه‌كان ده‌كات بۆ زیاتر چێژبینین له فیلم و یاری و به‌كارهێنانی نه‌خشه.

پێشتر كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری گرنگی پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌ره‌كانی كردووه، وه‌كو كاتژمێری زیره‌ك و هێدفۆنی زیره‌ك و ئای پاد... هتد، به‌ڵام له هه‌فته‌ی داهاتودا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت پڕۆژه‌یه‌كی نوێی دیكه بخه‌نه بازاڕه‌وه، ئه‌ویش دروستكردنی چاویلكه‌ی زیره‌كه به چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و به نرخێكی گونجاو.
پێشتر گۆگڵ چاویلکەی زیرەکی Google Glassesی خستبوه بازاڕ، بە نرخی هەزار و ٥٠٠ دۆلار، بۆیە فرۆشی له بازاڕه‌كاندا كه‌م بوو، هه‌ر بۆیه كۆمپانیای ناوبراو به‌رهه‌مهێنانی چاویلكه‌كه‌ی راگرت.
چاویلکەی (AR Glasses) به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه کڕیاره‌كان زۆر بە ئاسانی دەتوانن بەکاریبهێنن و لەهەمانکاتدا ئه‌زمونێكی نوێی چێژبینین له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه به به‌كارهێنه‌ران ده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌تی كه چاویلكه‌كه به‌شێوه‌ی وایه‌رلێس له‌گه‌ڵ مۆبایلی ئای فۆن-ه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییان ده‌بێت و زانیاری ئاڵۆوگۆڕ ده‌كه‌ن و زیاتر به‌كارهێنانه پێشكه‌وتوه‌كانی ئای فۆن له‌ڕێگای چاویلكه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و زانیاریش له چاویلكه‌كه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێت به مۆبایله‌كه.

هێشتا به‌رهه‌مه‌كه نه‌كه‌وتۆته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان خواستێكی زۆریان له‌سه‌ری هه‌یه و بوه‌ته ده‌نگوباسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی به‌ركاهێنه‌رانی سیتمی (IOS).
1193 جار خوێندراوەتەوە