یانەی یۆڤانتۆس سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا كاتێك یاریی لوتكەی لە یانەی ناپۆلی بردەوە.
لە بەهێزترین یاریی هەفتەی دووەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لەسەر یاریگای تایبەتی خۆی میوانداری ناپۆلیی كرد.
لە تایمی یەكەمدا یۆڤانتۆس بەبەهێزی دەركەوتو لە خولەكی 16و 19 دوو گۆڵی لە رێگەی دانیلۆ و گۆنزالۆ هیگواینەوە تۆماركدر.
تایمی یەكەم ئەو دوو گۆڵەی خانمە پیرەكەی بەخۆوە بینیو كۆتایی هات.
لە تایمی دوەمدا رۆڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدیاركەوتو لە خولەكی 62 یۆڤانتۆسی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.
دواتر ئاڕاستەی یارییەكە بەڕوی ناپۆلی پێچەوانە بوەوەو لە خولەكەكانی 66و 68و 81 سێ گۆڵەكەی لە رێگەی كۆستاس مانۆلاسو لۆزانۆو دی لۆرینزۆوە تۆماركردەوە.
لە دوا ساتی یارییەكەدا كۆلیبالی بەرگریكاری ناپۆلی دیارییەكی گەورەی پێشكەشی یۆڤانتۆس كردو بە هەڵە گۆڵی چوارەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد.
یارییەكەش بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بەسودی یۆڤانتۆس كۆتاییهاتو بە شەش خاڵەوە پێشەنگی ریزبەندی گرتوە
567 جار خوێندراوەتەوە