ئەوروپا؛ لێدوانی هەندێك لە لێپرسراوانی پاریس حكومەتی رۆمای نیگەران كردووە
وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا: داوا لەماكرۆن دەكەم هەر قسەی نەبێت كردەوەشی هەبێت
ماتیۆ سالڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا رەخنە لە حكومەتی فەرەنسا دەگرێت بەوەی پاریس پشكی دیاریكراوی خۆی لەو كۆچبەرانە وەرنەگرتووە كە رویان لە ئەوروپا كردووە.
لە وتەیەكدا لە پەرلەمان، سالڤینی داوای لەپاریس كرد پۆزشبێنێتەوە لە لێدوانی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی پاریس كە حكومەتە نوێیەكەی ئیتاڵیا بە نابەرپەرسیارو جێی گاڵتەجاڕیی لە قەڵەم دەدەن.
گرژی و ئاڵۆزبونی پەیوەندییەكانی پاریس و رۆما دوای ئەوە دێت، ئیتاڵیا رێگەی نەدا كەشتیەك بە 600 پەنابەری رزگاركراوەوە لە ناو ئاوەكانی ئەو وڵاتە لەنگەر بگرێت.
289 جار خوێندراوەتەوە