ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، لە باشوری شاری موسڵ, هەڵیان كوتایە سەر ماڵێك و پێنج ئەندامی یەك خێزانیان كوشت كە باوكێك و چوار كوڕن.
عەبدولقادر زیاب, ئەفسەری پۆلیسی نەینەوا, ڕایگەیاند: پاش ئەوەی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە ناحیەی حەمام عەلیل, لە باشوری شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا, هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك, لە ئەنجامدا سەرۆك خێزان و چوار ئەندامی خێزانەكەیان كوشتوە كە لە باوك و چوار كوڕی پێكدێن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەر لەوەی تیمەكانیان بگەنە شوێنی ڕووداوەكە چەكدارەكان بەرەو شوێنیچكی نادیار هەڵاتوون.
وتیشی: تەرمی قوربانیەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی موسڵ كراوە, و هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی فراوانیش بەدوای بكەرانی تاوانەكەدا بەردەوامە, بەڵام گومان دەكرێت پاشماوەی چەكدارانی داعش ئەو تاوانەیان ئەنجامدابێت.
2414 جار خوێندراوەتەوە