یاساكانی هاتوچۆ له ههر وڵاتێك و هاوشێوهیهی یاساكانی تری وڵات جیاوازی ههیه، كاره نایاساییهكانیش سزای جیاوازی ههیه، ئهوهی لێرهدا دهیخوێننهوه، چهند وڵاتێكه كه جۆر و بڕی سزاكهش جیاوازه:-
قوبرس، لەم وڵاتەدا خواردن و خواردنەوە لەكاتی شۆفێریدا قەدەغەیە ئەو كەسانەی ئەم یاسایە پێشێلبكەن (100) دۆلار سزا دەدرێن.
روسیا، لەو وڵاته شۆفێریكردن بە ئۆتۆمبێلی پیسەوە نایاساییە و سزای هەیە.
ژاپۆن، لەم وڵاتەدا تێپەڕین بەناو چاڵی ئاودا كە دەبێتە هۆی پرژاندنی ئاو، نایاساییە و سەرپێچیكار سزا دەدرێت.
ئوستورالیا، لەم وڵاتەش پرژاندنی ئاو و قوڕاو بەو كەسانەی پیادەن نایاساییە و زیاتر لە (2000) دۆلاری ئوستورالی سزاكەیەتی.
یۆنان، جگەرەكێشان لە كاتی شۆفێریدا قەدەغەیە.
ئیسپانیا، لەم وڵاتەدا لە پێكردنی نەعلی پەنجە نایاسایی و قەدەغەیە، سەرپێچی ئەم یاسایە (200) دۆلار سزای بەدواوەیە.
1069 جار خوێندراوەتەوە