زاکیر نایک بانگەشەکەری ئیسلامی هیندی، بەهۆی لێداوانە توندەکانییەوە لە مالیزیا داوای لێبوردن دەکات.
ئەو بانگەشەکەرە ئیسلامییە لەلایەن پۆلیسی مالیزیاوە ١٠ کاتژمێر دەستبەسەرکراوە و پاش داوای لێبوردن کرد ئازادکراوە، پێشتر نایک لەبارەی هیندۆسەکان و مافەکانیان لێدوانی توندی دابوو.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نایک ڕۆژی سێشەمەی رابردوو وتویەتی "هیندۆسییەکان لە مالیزیا سەد بەرامبەر مافیان هەیە لەچاو موسڵمانەکان و چینییەکان میوانن لە مالیزیا".
مالیزیا ٣٢ ملیۆن کەسی تێدا دەژی و لە ٪٦٢ ی دانیشتوانی مالیزیا موسڵمانن و ئەوەی دەمێنێتەوە چینی و هیندۆسین.
بەهۆی لێدوانەکانی نایکەوە کۆبوونەوە و لێدوانی توند بەرامبەر کەمە ئاینیەکانی دیکە درووستبوو و ئەو بانگەشەکەرە ئیسلامییە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی وتووە، کە ئەو نەی ویستووە قسەکانی ببێتە جێگای توندوتیژی و ڕەتکردنەوەی کەسانی غەیرە موسڵمان.
لەگەڵ ئەوەشدا مهاتیر محەمەد، سەرەۆک وەزیرانی مالیزیا پێشتر ڕایگەیاندبوو، زاکیر نایک ئازادە لەبارەی ئیسلامەوە هەرچی دەڵێت، بەڵام مافی نییە لەبارەی کەمایەتی ئاینی و ئاینەکانی دیکەوە قسەبکات.
زاکر عەبدولکەریم نایک Zakir Abdul Karim Naik لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥ لەمۆمبای ھیندستان، وتاربێژ و بانگخواز و کۆڕگێڕی ئیسلامیی سوننەی ھیندییە، پسپۆڕی زاکیر لە بواری پزیشکییە و نمرەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە نەشتەنگەری لە زانکۆی مۆمبای لە ھیندستان، لەساڵی ١٩٩٣ ەوە دەستی بە کاری بانگخوازی کردووە لەئێستاشدا بەڕێوبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی ئیسلامە.
2003 جار خوێندراوەتەوە