لیژنەی پلانی ستراتیژی: دەكرێت لەڕێگەی پارەی بانكەكانەوە كورتهێنانی بودجەی 2020 پڕ بكرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 18/08/2019
ئابوری
+
-

لیژنەی پلانی ستراتیژیی پەرلەمانی عێراق: پێویست ناكات عێراق پەنا بباتە بەر قەرزی دەرەكی 

 لیژنەی پلانی ستراتیژیی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ڕێگەی پارەی بانكەكانی ناوخۆوە دەتوانرێت كورتهێنانی بودجەی 2020 چارەسەر بكرێت.

محەمەد كەریم ئەندامی لیژنەی پلانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت: لەڕێگەی ئەو پارەیەی لە بانكەكانی ناوخۆی وڵاتدا هەیە، دەتوانرێت كورتهێنانی بودجەی 2020 پڕ بكرێتەوە و چارەسەر بكرێت، بێ ئەوەی پەنا بۆ قەرزی دەرەكی ببرێت.

پەرلەمانتارەكە ئاماژە بەوەش دەكات، كورتهێنانی بودجە شتێكی ئاساییە و ئەگەری ئەوەی هەیە ساڵانە لە هەر وڵاتێكدا ڕوو بدات، پێشتر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری ئەوەی دابوو، پێدەچێت بودجەی ساڵی 2020 حەفتا و دوو ترلیۆن دینار كورت بهێنێت.   

833 جار خوێندراوەتەوە