هۆزی موسو لە چیاكانی هیمالایا یه‌كێكه له دیارترین و ده‌گمه‌نترین كۆمه‌ڵگه دایكسالارییه‌كانی جیهان، بوونیان له بانی تبت بۆ زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆڵه‌كانی هۆزی موسو به‌ته‌نیشت كه‌ناره‌كانی ده‌ریاچه‌ی لوگۆوه له نزیك سنووری هه‌ردوو ویلایه‌تی یۆنان و زیچوان کۆماری چینی میللی ژیان ده‌كه‌ن.
هۆزی موسو په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه کە تیایدا ئافره‌تان كۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌كه‌ن، واته كاروباره‌كانیان هێشتا به‌پێی سیسته‌می دایكایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وه‌ی له زانستی كۆمه‌ڵناسی به"ماتریاكی" ده‌ناسرێت، واته ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئافره‌ت حوكمڕانیی ده‌كات.
له‌م سیسته‌مه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می نێرسالاری، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئافره‌تان كچیان ببێت بۆ ئه‌وه‌ی دایكان به‌رده‌وام بن له ره‌چه‌ڵه‌كی هۆزه‌كه نه‌وه دوای نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا پیاوان تا ئه‌وپه‌ڕی په‌راوێزخراون و هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كیان نییه، هیچ مافێكیشیان نییه له موڵكایه‌تی و میرات و ره‌چه‌ڵه‌كی هۆزه‌كه‌ش له رێگه‌ی ئافره‌تانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت نه‌وه‌ك پیاوان.
له رێساكانی هۆزی موسو ئه‌وه‌یه هه‌موو خێزانێك له ماڵێكی فراوان و گه‌وره ده‌ژیین و به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌ت سه‌رۆكی خێزانه، منداڵانی تازه له‌دایكبووش نازناوی دایكیان وه‌رده‌گرن نه‌وه‌ك باوكیان.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه چه‌مكی هاوسه‌رگیری له‌نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه دانی پیادا نه‌نراوه، كاتێك پیاوێك ده‌كه‌وێته خۆشه‌ویستی ئافره‌تێكه‌وه شه‌و سه‌ردانی ده‌كات له ماڵه‌كه‌ی و له جۆرێك له جۆره‌كانی هاوسه‌رگیری به‌ناوی"هاوسگیریی سیار" و له به‌ره‌به‌یان ماڵه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت.
به‌پێی نه‌ریته‌كانیش ئه‌و ئافره‌ته بۆی هه‌یه به‌و پیاوه وه‌كو هاوسه‌ر رازی ببێت و بۆشی هه‌یه له ماڵه‌كه‌ی ده‌ریبكات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێز له ده‌ستی ئافره‌تانه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ئافره‌تان زۆر بێ به‌رپرسیارێتی بن، به‌ڵكو هێشتا ئه‌وان كاری ماڵه‌وه، چێشت لێنان، پاككردنه‌وه، كاركردن له‌نێو كێڵگه ده‌كه‌ن، سه‌رباری شتی دیكه‌ش.
ئه‌وه‌شی جێی سه‌رسوڕمانه له فه‌رهه‌نگی ئه‌م هۆزه وشه و چه‌مه‌كانی باوك، مام، زاوا، خه‌زور نییه.
موری سارلاشی، كه له بنه‌ماڵه‌ی موسوه ده‌ڵێت، له ژیانمان هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆمان نییه وه‌كو گه‌لانی دیكه، وه‌كو ناكۆكی نێوان بوك و خه‌سوو، یان ناكۆكی له‌سه‌ر میرات، جگه له جیابوونه‌وه و شتی دیكه‌ش.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دركاندووه كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هێمن و به‌رقه‌راره و به هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می دایكایه‌تی تاڕاده‌یه‌كی زۆر تاوانه‌كانی له چه‌شنی توندوتیژی و دزی وده‌ستدرێژیكردن كه‌من.
پیاوێكی ئه‌و هۆزه‌ش به‌ناوی "ئاڤا ئارتا" وتی، کە ئافره‌تان هێزیان له‌ده‌ستدایه و ئه‌مه‌ش ئازادیی زیاتری پێبه‌خشیون و ئه‌وه‌شی به‌كێشه نه‌زانیوه هۆزه‌كه‌یان ئه‌و سیسته‌مه په‌یڕه‌و ده‌كات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی موسو گه‌لێكی جیاوازه له رووی كولتوور و بۆماوه‌یی، به‌ڵام حكوومه‌تی چین له‌نێو ئه‌و 56 كۆمه‌ڵه ره‌چه‌ڵه‌كییه دانانێت كه به‌ره‌سمی دانی پێداناون.
هۆزی موسو نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س ده‌بن و به‌شێكن له گه‌لی "ناشی" كه ژماره‌یان نزیك به 400 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام گه‌لی ناشی بۆق به پیرۆز ده‌زانن له‌كاتێك موسوییه‌كان باوه‌ڕییان به بیروباوه‌ڕه‌كانی بودای تیبێتی هه‌یه.
گه‌لی موسو له ناوچه‌یه‌كی جوگرافیایی ته‌واو دابڕاون له جیهانی ده‌ره‌كی، به هۆی سه‌رنجڕاكێشی ناوچه‌كه‌یانه‌وه گه‌شتیاران به‌زۆری سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
1390 جار خوێندراوەتەوە