بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرە و نزمبوونەوە دەچن، بهڵام له سبهینێوه دوباره بهرزدهبنهوه.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە شاری هەولێر ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 41 پلە و نزمترین 26 پلە دەبێت، بەڵام سبەی یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ 42 پلە.
هەروەها پێشبینییەکە لەبارەی شاری سلێمانییەوە دەڵێت بەرزترین پلەی گەرما 40 پلە دەبێت و نزمترینیش 27 پلە دەبێت، بەڵام سبەی یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ 42 پلە..
هاوکات لە شاری دهۆک پلەکانی گەرما بەرزترین 39 پلە دەبێت و نزمترین 24 پلە، سبەی یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ 41 پلە.
لەشاری کەرکوکیش ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما 42دەبێت و نزمترین پلە 30دەبینرێت، سبەی یەکشەممە 44 پلە دەبێت
1660 جار خوێندراوەتەوە