رۆژ لە دوای ڕۆژ گۆڕینی سیستمی كارپێكردنی ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە بۆ غاز, لەشاری هەولێر ڕوو لە زیادبوون دەكات, و وەستایەكی ئەو بوارەش دەڵێت: لە ئێستادا سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل, خواستی زۆری لەسەرە, هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لە ڕووی تێچون و سەلامەتیەوە لە بەنزین باشترە.
بەشێك لە شۆفێرانی تاكسی, كە ئۆتۆمبێلەكانیان كردوە بە سیستمی غاز, دەڵێن: گەر نرخی سوتەمەنی هەرزان بێت ئەوا ئەوانیش بەنیوەی ئەو نرخەی ئێستا سەرنشینەكانیان هاتوچۆ پێدەكەن.
گۆرینی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبیل بە غاز لەجیاتی بەنزین لای شۆفێرانەوە خواستی زۆری لەسەرەو ژمارەیەكی زۆری شۆفێران غازیان پێباشترە لە بەنزین.
گۆڕینەكە چەند جۆرێكەو لە رووی نرخیشەوە جیاوازەو لە 400 دۆلارەوە دەستپێدەكات تاكو 700 دۆلار، وەك باسیشدەكرێت بۆ سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكەش غاز باشترە لەبەنزین، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری شۆفێرەكان دەخوازن ئۆتۆمبیلەكانیان لەبەنزینەوە بگۆڕن بۆ غاز.
شۆفێرانی تەكسی باس لەوە دەكەن بەهۆی هەرزانی نرخی غاز ئەوانیش دەتوانن سەرنیشینان هەرزانتر بگوازنەوە و، خاوەن بەنزینخانەیەكیش دەلێت: نرخی لیتریك بەنزین دوو ئەوەندەی نرخی غازەکەیە.
لەهەرێمی كوردستان زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكان بە بەنزین و گازوایل كاردەكەن و ماوەیەكە كاركردنی ئۆتۆمبیل بەغاز پەیدابووە لەبەرئەوەی بە رای بەشێك لە شۆفێران نرخەكەی بەبەراورد بە بەنزینو گازوایل هەرزانترە.
2160 جار خوێندراوەتەوە