پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی رابردوودا پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه و وێنه‌گرتن و بهدۆكیومێنتكردنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال له بیابانی سه‌ماوه ده‌ستی پێكرد، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار یه‌ك به یه‌ك روفاتی شه‌هیده‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه هه‌ڵگیرانه‌وه و به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ ده‌كرێن.
رۆژانه تیمه‌كه لە پلەی گەرمای ٤٦- ٤٧ پلەی سه‌دی كاریان كردووه، كه پێكهاتبون له (تیمی نیشتمانی ھاوبەشی دەزگای شەھیدانی فیدراڵ و وەزارەتی کاروباری شەھیدانی ھەرێم بە ھاوکاری بزیشکی دادی عێراق و رێکخراوی icmp).
ئەمڕۆ شەممە ٣/٨/٢٠١٩ تیمه هاوبه‌شه‌كه کۆتای‌یان بە ھەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی (تەل شیخیە)ی سەماوە ھێنا و لە کۆی ئەو ٣ گۆڕەی لە ماوەی رابردوو راگەیەندرابوو یه‌كێكیان به‌ته‌واوی كاره‌كانی ته‌واوكران.
سیروان جەلال بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی شەھیدان به دیجیتاڵ میدیای KNNی راگه‌یاند؛ دوور لە پێشبینییەکانی سەرەتای کارکردنمان کە پێمان وابوو نزیکەی ٨٠ روفات لەو گۆڕەدا ھەبێ، دوای كنه و پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت ژمارەکە زور زیاتربوو.
سیروان وتیشی؛ "ئەمڕۆ کۆتاییمانھێنا بەھەڵگرتنەوەی دوایین رووفات له یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا و کۆی گشتی رووفاتەکان گەیشتە ١٧١ رووفات. پزیشکی داد دەستی کرد بە گواستنەوەی رووفاتەکان بۆ بەغدا تاکو سامپلی ئێسکیان لێ وەربگیرێ".
سیروان جەلال ئاشكراشیكرد؛ لەگەڵ رووفاتەکاندا کەلوپەل و بەڵگەی گرنگ دۆزراونه‌ته‌وه.
1977 جار خوێندراوەتەوە