بەپێی ئامارێکی نووسینگهی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی دوو هەزار و ٧٤٥ منداڵی ئێزدی بێ باوک ماونەتەوە.
بەپێی ئامارەکە هەزار و ٢٩٣ ئێزیدی لە پەلامارەکانی داعشدا کوژراون و ٣٦٠ هەزار ئیزیدیش ئاوارەبوون.
نووسینگهی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی دەڵیت "تا ئێستا ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵی ئیزدییەکان ئاشکرابوون و ٦٨ مەزارگەشیان تەقێندراوەتەوە".
هەروەها ژمارەی ئەو ئێزدیانەی بەهۆی هێرشی داعشەوە ئاوارەبوون ١٠٠ هەزار کەسن و ٦ هەزار و ٤١٧ کەسیش لەلایەن داعشەوە فڕێندراون، لەو ژمارەیەش ٣ هەزار و ٥٤٨ کەسیان ژن و ٢ هەزار و ٨٦٩ کەسیشیان پیاون.
ئامارەکە ئەوەش ئاشکرادەکات کە تا ئێستا ٣ هەزار و ٥٠٩ کەس لە دەستی داعش ڕزگارکراون لەو ژمارەیش نزیکەی ١٠٠٠ کەسیان منداڵی کوڕن.
چەکدارانی داعش لە ١٠ی ٨ی ٢٠١٤ هێرشیانکردە سەر شەنگال و بووە هۆی كوشتن و ڕفاندنی چەندین هەزار كەسی ئێزدییەكان و ئاوارەبونی سەرجەم دانیشتوانەكەی.
1059 جار خوێندراوەتەوە