پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا، عێراق بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە لوبنانی بردەوە

KNN : Kurdish News Network
04:54 - 31/07/2019
وەرزش
+
-

یارییەكانی پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا دەستیانپێكردو لە یەكەم یاریشدا هەڵبژاردەی عێراق سەركەوتنی بەسەر لوبناندا تۆماركرد.

بە بەشداری نۆ هەڵبژاردە، یارییەكانی نۆیەمین پاڵەوانێتیی جامی رۆژئاوای ئاسیا دەستیانپێكرد، لە یەكەم یاریشدا هەڵبژاردەی عێراق لە نێو یاریگای كەربەلا رووبەرووی هەڵبژاردەی لوبنان بوەوە.

لە تایمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەكە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لەو تایمەدا هیچ لایەك نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات، تایمی یەكەم بە خاوێنی كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی عێراق لە تۆماركردنی گۆڵدا دەستپێشخەرییان كردو لە خولەكی 58 دا حسێن عەلی گۆڵی پێشكەوتنی شێرەكانی رافیدەینی تۆماركرد، هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی لوبنان هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەكە یەكسانبكەنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، یارییەكەش بە گۆڵێكی خاوێن بەسودی عێراق كۆتایی هات.


بەو بردنەوەیەش عێراق بووە خاوەنی 3 خاڵ و پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی گرتووە.

655 جار خوێندراوەتەوە