بەهۆی ئەو پشووانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراون، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی گۆڕانکاری لە کاتی سەردانیکردنی ئەو هاوڵاتییانەدا دەکات کە کۆدی نۆرەگرتنیان بۆ بەشی مۆڵەت وەرگرتووە و داوایان لێدەکات هەفتەی داهاتوو سەردانیان بکەن.
بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کۆدی نۆرەگرتنیان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە (30ی ئەیلولی 2026) وەرگرتبوو، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو (4ی تشرینی یەکەمی 2026) سەردانیان بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەشی کە نۆرەیان بۆ سبەینێ پێنجشەممە (1ی تشرینی یەکەمی 2026) گرتبوو، دەتوانن ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو (5ی تشرینی یەکەمی 2026) بە هەمان کۆد سەردانی بەشەکەیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
266 جار خوێندراوەتەوە