عەقابی: پێویستە هەرێم لەسەرەتای ئەمساڵەوە داهاتی نەوت ڕادەستی بەغداد بكات
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزەو سامانە سروشتیەكانی عێراق ڕایدەگەیێنێت بۆ ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بەبەغدادعێراق و هەرێم لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش ڕێككەوتون.
ئەمجەد عەقابی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەو سامانە سروشتیەكانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی عێراقی ڕاگەیاندوە: بۆ ڕادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا، عێراق و هەرێم لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش ڕێككەوتون، عەقابی ئاماژەی بەوەشكردوە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە پێویستە هەرێمی كوردستان داهاتی چەند مانگی ڕابرودی فرۆشی نەوت ڕادەستی بەغداد بكات.
ئەندامەی لیژنەی نەت و وزەو سامانە سروشتیەكانی عێراق ڕونیشیكردوەتەوە، لیژنە هاوبەشەكە لەئەندامانی لیژنەی سامانە سروشتیەكانی هەرێم و عێراق پێكهاتوە، عەقابی ئەوەشی بەبیرهێناوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوە بەهۆی پێكنەهێنانی كابینەی نوێوە نەیتوانیوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە داهاتی نەوت ڕادەستی بەغداد بكات.
1257 جار خوێندراوەتەوە