سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی هێڵە گشتییەكانی كارنامەكەی دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران دووەمین كۆبونەوەی خۆی ساز دەكان.
ئاشكراشی كردوە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رێوشوێن و میكانیزمی جێبەجێكردنی هێڵە گشتیەكان و كارنامەی حكومەتی هەرێم دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو دەستاودەست لەنێوان تەواوی وەزیرانی كابینەی هەشت و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كرا.
لە كۆبونەوەی یەكەمیشدا ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی دەركرد، كە تایبەت بون بە نەهێشتنی رۆتین و بەرتیل لە فەرمانگەكانی حكومەت و رێكخستنی دەوامی فەرمانبەران لە كەرتی گشتیدا.
1082 جار خوێندراوەتەوە