هەولێر؛ پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی وەزیرەكانی كابینه‌ی نوێ كۆتاییهات

KNN : Kurdish News Network
05:46 - 18/07/2019
کوردستان

هەولێر؛ سەرجەم وەزیرەكانی كابینەی نوێ دەست بەكار بوون

ئەمڕۆ دوو وەزیری دیكەی كابینەی نوێ دەست بەكاربوون و بەوەش ئاڵوگۆڕی وەزیرەكان لە نێوان كابینەی پێشو و ئەم كابینەیە كۆتاییهات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی ئاڵوگۆڕی وەزیرەكان، رێبەر ئەحمەد پۆستی وەزیری ناوخۆ و بێگەرد تاڵەبانی پۆستی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی وەرگرت و بەوەش پڕۆسەی ئاڵو گۆڕ وەزیرەكان لە نێوان كابینەی هەشت و نۆدا كۆتاییهات.

لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، رۆژی پێنجەشەممەی رابردوو، بە سەرپەرشتی شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وزیران و ئامانج رەحیم، دەستكرا بە ئاڵوگۆڕ لە نێوان وەزیرەكان و لە ماوەی هەفتەیەكیشدا، پڕۆسەكە كۆتاییهات و سەرجەم وەزیرە نوێیەكان دەست بەكاربوون.

722 جار خوێندراوەتەوە