مارسیلۆ بڕیاریداوە ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت

03:50 - 04/07/2019
وەرزش

مارسیلۆی بەرازیلی دوا رۆژەكانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەسەر دەبات‌و بڕیاریداوە لەم هاوینەدا ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، مارسیلۆ یەكێك دەبێتە لەرووداوە چاوەڕواننەكراوەكانی ئەم هاوینەی بازاڕی گواستنەوە‌و لەگەڵ ریاڵ مەدرید جیا دەبێتەوە، بەتایبەتی كە تارادەیەكی زۆر دڵنیابووە لە پێكهاتەی سەرەكی وەرزی داهاتوو جێگەی نابێتەوە.

سپۆرت ئەوەشی ئاشكراكردوە، هەریەكە لە پاریس سان جێرمان و ئەی سی میلان و یۆڤانتۆس‌و ئارسناڵ ململانێی یەكتر دەكەن بۆ گواستنەوەی مارسیلۆ‌و دەیانەوێت بە خێرایی ئەو بەرگریكارە بەرازیلیە ببەنە ریزەكانیانەوە.

لە كۆتایی هەواڵەكەیدا سپۆرت ئەوەی بڵاوكردۆتەوە، گواستنەوەی فیلاند مێندی فەرەنسی لەلایەن ئیدارەی ریاڵ مەدریدەوە رۆیشتنی مارسیلۆ لە یانەی شاهانە خێراتر دەكات، چونكە ئەو یاریزانەش لە هەمان شوێنی بەرگریكارە بەرازیلیەكە یاری دەكات.

640 جار خوێندراوەتەوە