فرانك لامپار، یاریزانی پێشوی یانەی چێڵسی بە گرێبەستێكی سێ ساڵی وەك راهێنەر گەڕایەوە یانەی چێڵسی.
فرانك لامپاردی تەمەن 41 ساڵ، پێشتر بۆ یانەكانی وێست هام یونایتد و سوازی یاریكردوە و لەساڵی 2001 یشەوە رویكردە یانەی چێڵسی و تاوەكو ساڵی 2014 وەك یاریزان لەو یانە بەردەوام بوو، لەو ماوەیەشدا 429 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە كردوە و 147 گۆڵیشی بۆ تۆماركردوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن بەپێی گرێبەستە نوێیەكە، لامپارد بۆ هەر ساڵێك وەك راهێنەر 4 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
496 جار خوێندراوەتەوە