بوفۆن دەگەڕێتەوە یۆڤانتۆس و یەك وەرزی تر یاریدەكات

09:52 - 04/07/2019
وەرزش

جیانلویجی بوفۆن دەگەڕێتەوە یانەی یۆڤانتۆس و بۆ یەك وەرزی تر یاریدەكات، دواتر لە خانمە پیرەكە واز لە یاریكردن دەهێنێت.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە بڵاویانكردۆتەوە، لە داهاتوویەكی نزیكدا بوفۆنی گۆڵچی دەگەرێتەوە یانەی یۆڤانتۆس و بۆ ماوەی یەك وەرز و بەبێ‌ بەرامبەر گرێبەست لەگەڵ یانەكەدا دەكات، ئەویش دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كۆتایی هات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بوفۆن تەنها موچەی ساڵانە وەردەگرێت كە بڕەكەی یەك ملیۆن 500 هەزار یۆرۆیەو لە هاوینی ساڵی 2020 دا بەیەكجاری واز لە یاریكرد دەهێنێت.

بەپێی زانیاری ئەو سەرچاوانە، رێكەوتنی نێوان بوفۆن و یانەی یۆڤانتۆس بە جۆرێكە، دەبێت لە وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵیا 8 یاریی كەمتر ئەنجامنەدات ئەویش لە پێناو شكاندنی ژمارەیەكی پێوانەیی و ئەنجامدانی زۆرترین یاریی لە خولی ئیتاڵیادا، ئێستا ئەو ژمارەیە بە ناوی پاولۆ ماڵدینی بەرگریكاری پێشووی میلانەوەیە كە 674 یاریی بۆ ئەو یانەیە لە خولی ئیتاڵیادا ئەنجامداوە.

89 جار خوێندراوەتەوە