هونەرمەندی شۆخ و شەنگی لوبنانی هەیفا وەهبی پاش مانەوەی بۆ زیاتر لە
مانگێک لە نەخۆشخانە، چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینساگرام بڵاوکردەوە.
هەیفا وەهبی پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردبوەوە
کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە و بۆ ماوەیەک لە کارو باری هونەری
دووردەکەوێتەوە، هەروەها داوای دوعا لە هەوادارانی و هونەرمەندان دەکات،
بەڵام هۆکاری نەخۆشییەکەی راناگەیەنێت.
لەو وێنانەی کە هەیفا وەهبی لە
نەخۆشخانە پاش چارەسەر وەرگرتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە
نوسیویەتی " اشتقتلکم "، لە وێنەیەکی دیکەیدا لەسەری نوسیویەتی" my mama البوس البوس" ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دایکی لەگەڵەیەتی.
بەگوێرەی زانیارییەکان هەیفا وەهەبی بۆ زیاتر لە مانگێکە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە، بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش ناوبراو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوە، هەندێک لایەنی دیکەش دەڵێن جگەری نەخۆشە.
هەیفا وەهبی لە ساڵی 1976 لە لوبنان لەدایک بوە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری و درامییە و هەوادارێکی باشی هەیە.
بەشێک لە ماڵپەڕە هونەرییەکان زۆرجار پەنا بۆ جۆرێک لە هەواڵی چەوەشاکاری دەبەن کە هەندێکیان دورن لە راستییەوە، ئامانج لەمەش زۆربوونی خوێنەرە.


47331 جار خوێندراوەتەوە