ads top

مانگی داهاتوو توركیا سیستەمی بەرگری موشەكیی ئێس 400 وەردەگرێت

08:59 - 11/06/2019
جیهان

كۆشكی كرملین: دەمانەوێت مانگی تەمموز سیستەمی ئێس400 بدەینە توركیا


مانگی داهاتوو, روسیا سیستەمی بەرگریی موشەكیی ئێس 400 رادەستی توركیا دەكات. شارەزا سەربازیەكانی روسیاش تەواوی زانیاریەكانی سیستەمەكەیان داوەتە توركیا.    


یۆری ئۆشاكۆڤ یەكێك لەیاریدەدەرەكانی كۆشكی كرملین رایگەیاند: مۆسكۆ دەیەوێت لەمانگی تەمموزدا سیستەمی بەرگری ئێس 400 رادەستی توركیا بكات.

سێرگی چیمیزۆڤ سەرۆكی گروپی رۆستیك رایگەیاند, پسپۆڕو شارەزا سەربازیەكانی روسیا. تەواوی زانیاری و رێنوێنیەكانی بەكارهێنانی سیستەمی بەرگری موشەكیی ئێس 400یان داوەتە پسپۆڕانی سەربازیی توركیاو ئەركەكەیان كۆتایی پێهاتوە.

بەهۆی سیستەمی بەرگری موشەكیی ئێس 400ەوە. پەیوەندیەكانی ئەنقەرەو واشنتۆن تێكچوەو بارگرژیی بەخۆوە دەبینێت. لەچەند رۆژی رابردووشدا ئەمریكا. توركیای سەرپشك كرد لەدەستكەوتنی سیستەمی بەرگری موشەكیی ئێس 400 , یان دەستكەوتنی فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمریكی.

پێشتریش چەند جارێك واشنتۆن هۆشداریی داوەتە ئەنقەرە لەكڕینی ئەو سیستەمە روسیە.

324 جار خوێندراوەتەوە