هاوپەیمانی سائیرون: عادل عەبدولمەهدی توانای تێپەڕاندنی قەیرانەكانی نییە

09:30 - 09/06/2019
عێراق

هاوپەیمانی سائیرون: سەرۆك وەزیران نەیتوانیوە كاریگەریی وڵاتانی دراوسێ تێپەڕێنێت

ئەندامێكی هاوپەیمانیی سائیرون، رەخنەی توند لە سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەگرێت و بە كەسێكی لاواز لە تێپەڕاندنی قەیرانەكان وەسفی دەكات.

جەواد موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیرون كە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر سەرۆكایەتیی دەكات، رایگەیاند: دواكەوتنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دانانی كەسی شیاو بۆ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و پەروەردەو داد، پێشێلكردنی دەستورەو ئاماژەیەكە بۆ لاوازیی عەبدولمەهدی لە ئیدارەو لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی.

راشیگەیاند: لە چەندین و بۆنەو پرسدا، سەرۆك وەزیران نەیتوانیوە كاریگەریی وڵاتانی دراوسێ، تێپەڕێنێت.

پەرلەمانتارەكەی سائیرون، جەختیش دەكاتەوە لەوەی، ئەنجومەنی نوێنەران، دەتوانێت لەماوەی یەك هەفتەدا، دۆسیەی وەزارەتە بەتاڵەكان یەكلایی بكاتەوە، ئەگەر سەرۆك وەزیران بۆ هەر وەزارەتێك، ٣ بۆ ٥ كاندید پێشكەش بكات.

279 جار خوێندراوەتەوە