كۆمپانیای گۆگڵ دەیەوێت ببەخشرێت لە سزاكانی سەر كۆمپانیای هواوی

KNN : Kurdish News Network
12:42 - 08/06/2019
زانستی
+
-

گۆگڵ: رێوشوێنەكانی دژی هواوی زیان بە ئاسایشی ئەمریكا دەگەیەنن 

كۆمپانیای گۆگڵ، هۆشداریی دەداتە ئیدارەی ئەمریكا بەوەی, ئەگەر بەردەوام بێت لە رێوشوێنەكانی دژی كۆمپانیای هواویی چینی، ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەخاتە مەترسیەوە... 

رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوی كردوەتەوە: بەرپرسانی كۆمپانیای گۆگڵ, فشار لە بەرپرسانی ئەمریكا دەكەن بۆ ئەوەی كۆمپانیاكەیان ببەخشرێت لەو بڕیارەی ترەمپ كە بەرهەمەكانی كۆمپانیای هواویی چینی قەدەغە دەكات لەناو ئەمریكا.   

كۆمپانیای گۆگڵ دەیەوێت، بەردەوام بێت لە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بواری زانیاری و تەكنەلۆژی لەگەڵ هواوی ‌و نیگەرانە لە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆمپانیای هواوی و مەترسیی ئەوەی هەیە، كۆمپانیای هواوی بۆ ئایندە لە دروستكردنی مۆبایلی زیرەكدا، سیستمێكی نوێی تایبەت بەخۆی دروست بكات، ئەو كاتەش بە زیان بۆ كۆمپانیای گۆگڵ دەشكێتەوەو سیستمە نوێكەش مەترسیی هاككردنی زیاترە....

1347 جار خوێندراوەتەوە