محه‌مه‌د سه‌لاح مێژوو ده‌نوسێته‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
12:53 - 02/06/2019
وەرزش
+
-

محەمەد سەڵاح بووە یەكەم میسریی چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنێت
میسی بە 12 گۆڵ بووە گۆڵكاری چامپیۆنس لیگ


یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆن لیگ كۆتاییانهات‌ و چەندین ژمارەی گەورەی تێدا تۆماركرا، محەمەد سەڵاحیش پشكی شێری بەركەوت‌و ناوی چووە مێژووی ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیەوە.


دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی تۆتنهامی بردەوە، بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا نازناوەكەی بەرزكردەوە‌و ژمارەكەی بایرن میونخ‌و بەرشەلۆنەی تێپەڕاند كە هەریەكەیان خاوەنی 5 جامی ئەو پاڵەوانێتیەیە.

محەمەد سەلاحی ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسریش بووە پێنجەم یاریزانی كیشوەری ئەفریقا كە لە یاریی كۆتایدا گۆڵ تۆمار بكات، كە لە پێشتردا هەریەكە لە رابح ماجەر و دیدیە درۆگبا و ساموێل ئیتۆ و سادیۆ مانی ئەو كارەیان كردوە.

لەهەمان كاتدا محەمەد سەڵاح بووە یەكەم یاریزانی میسری لە مێژوودا نازناوی چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنێت.

دیفۆك ئۆریگی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵیش لەكۆی سەرجەم بەشدارییەكانی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ سێ شووتی ئاراستەی گۆڵ كردوە‌و هەر سێ لێدانەكەی كردۆتە گۆڵەوە.

لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەش لەكۆی 12 یاریی ئەم وەرزە 12 گۆڵی تۆماركردوە‌و بەفەرمی بووە گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە.

1220 جار خوێندراوەتەوە