ئیكەر كاسیاس رەتیدەكاتەوە بە یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت و دەڵێت هەواڵەكان دڵخۆشكەرن.
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن، ئیكەر كاسیاسی گۆڵچی یانەی پۆرتۆ ئەو هەواڵانەی بە ناراست لەقەڵەمدا كە باس لە وازهێنانی دەكەن.
كاسیاس لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەردانی پزیشكی كردووەو هەواڵەكان لەسەر باری تەندروستی دڵخۆشكەرن، بۆیە دەیەوێت بگەرێتەوە یاریگاكان و واز لە یاریكردن نەهێنێت.
دوو هەفتە لەمەوبەر لە كاتی راهێنانەكانی یانەی پۆرتۆدا ئیكەر كاسیاسی گۆڵچی جەڵتەی دڵ لێیداو بەپەلە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، لە ئێستاشدا باری تەندروستی ئەو گۆڵچییە باشەو لە ژێر چاودێری پزیشكەكاندایە.
643 جار خوێندراوەتەوە