عەدنان موفتی: دیاری كردنی پارێزگاریك بۆ كەركوك دۆخی نالەباری شارەكە چارەسەر ناكات
عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای دەكات, دۆخی نالەبار و ناجێگری كەركوك تەنها بەدیاری كردنی كەسێك وەك پارێزگاری ئەو شارە چارەسەر نابێت.
دەشڵێت: لەحاڵێكی وەهادا پێویستە حكومەتی هەرێم و بەغدا ڕێكەوتن بكەن و ئەنجومەنی پارێزگا كۆببێتەوە و سەرجەم ئەو ناوچانەی پێشتر پێشمەرگەی تێدابوە دووبارە پێشمەرگەی بۆ بگەڕێتەوە.
ئەم لێدوانەی موفتی لەكاتێكدایە، لە ئێستادا بەوتەی هەندێك لەبەرپرسان یەكێتی چاوەڕوانی ئەوەیە پارتی ئەو بەشەی ڕێكەوتنەكەیان جێبەجێبكات كە تایبەتە بە پارێزگای كەركوك.
750 جار خوێندراوەتەوە