سەرۆكی ڤەنزوێلا داوای یەكڕیزی‌و یەكگرتوویی لە سوپای وڵاتەكەی دەكات

KNN : Kurdish News Network
07:35 - 15/05/2019
جیهان
+
-

مادۆرۆ: ئەمریكا هەموو هەوڵێكی خستوەتەگەڕ بۆ نانەوەی پشێویی لەوڵاتەكەماندا

نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا، لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێك لە فەرماندەكانی سوپای وڵاتەكەی رایگەیاند: پێویستە هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی یەكگرتوو و یەكریز بن و پارێزەری دەستور و خاك و وڵات بن و گوێراڵی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكان بن.


وتیشی: ئەمریكا هەموو هەوڵەكانی خستوەتەگەڕ بۆ تێكدانی ریزەكانی سوپا و نانەوەی پشێوی لەوڵاتدا، بەڵام ئەوان سەركەوتوانە توانیویانە روبەڕوی پیلانەكانی ئەو وڵاتە ببنەوە.

542 جار خوێندراوەتەوە