٧٢هەمین فێستیڤاڵی کان بۆ فیلمی سینەمایی
بە بەشداری ژمارەیەک فیلمی بەرچاو لە شاری کان-ی فەڕەنسا دەستیپێکرد.
دوای نمایشکردنی
فیلمی "The Dead Don't Die"ی
دەرهێنەری ئەمریکی جیم جارموسچ رۆیشتن بەسەر فەرشی سووردا دەستیپێکرد.
ئالیخاندرۆ
گۆنزالەز ئیناریتو، سەرۆکی دادوەرانی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکەیه و دەرهێنەری بەڕەگەز ئەرجەنتینی کە خاوەنی
خەڵاتەکانی ئۆسکارە لە فیلمەکانی "The Revenant"
و "Birdman"
دا.
ئێلی
فاننگ، ئەکتەری ئەمریکی ٢١ ساڵ ، مایمۆنوا نەدیایە، دەرهێنەری فەڕەنسی بەڕەگەز
غینیایی و کلی رەیخاردت، دەرهێنەری ئەمریکی و پاوڵ پاولیکۆسکی، دەرهێنەری پۆڵۆنی ،
ئەنکی بیلال، سیناریستی فەڕەنسی و دەرهێنەری فیلم کارتۆن و رۆبن کامپیلۆ، دەرهێنەر و سیناریستی فەڕەنسی و ئالیس
رۆهرواچەر، دەرهێنەری ئیتاڵی و یۆرگۆس لانزیمۆس، هونەرمەند و دەرهێنەری یۆنانی لە
دادوەرانی ئەمساڵی فێستڤاڵەکەن.
فیلمی "Once Upon A Time In Hollywood"
لە نواندنی ئەکتەرە بەناوبانگەکانی وەک براد پیت، لیۆناردۆ دیکاپریۆ یەکێکە لە
فیلمە بەناوبانگەکانی فێستیڤاڵەکە.
زیاتر
لە چوار هەزار رۆژنامەنووس و دوو هەزار دەزگای میدیایی لە ٩٠ وڵاتەوە رووماڵی
فێستیڤاڵەکە دەکەن و ١٢ رۆژ دەخایەنێت.
چاوەڕوان
دەکرێت زیاتر لە ٢٠٠ هەزار میوان سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.
996 جار خوێندراوەتەوە