سودی خواردنی سوپ لە ئێوارانی ڕەمەزاندا

01:16 - 15/05/2019
هەمەڕەنگ

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا و لەژەمی بەربانگدا چەندین خواردنی جۆراو جۆر ئامادە دەكرێت، بەڵام زۆرینەی پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی خواردنی سوپ لەو ژەمەدا گرنگییەكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر تەندروستی ڕۆژوانان ئەنجامدراوە، دەركەوتووە خواردنی سوپ دەبێت هۆی پاراستنی لەش لە چەند كێشەیەكی تەندروستی بەو پێیەی لە ڕۆژدا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك  ناچێتە ناو گەدەوە، بەڵام سوپەكان بڕێكی زۆر شلەمەنی و ماددە پێویست و گرنگەكانی تێدایە بۆ لەش و سودێكی زۆریان بۆ گەدە هەیە.

 

پسپۆڕەكان داوا دەكەن لەدوای شكاندنی ڕۆژوو بڕێك سوپ بخورێت پاش ماوەیەكیش دەست بكرێت بە نان خواردنی ئاسایی، بەڵام لەو كاتەشدا باشترە بڕێكی زۆر خواردن نەخورێت بۆ ئەوەی كەسی ڕۆژوەوان كۆئەندامی هەرسی توشی هیچ كێشەیەك نەبێت.

517 جار خوێندراوەتەوە