لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم: ئەوەی دوێنێ رویدا رەفتارێكی بەعسیانە بوو
لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم رایدەگەینێت: ئەوەی دوێنێ رویدا بەرامبەر هاوڵاتیانی كوردی گوندی پەڵكانە لە كەركوك، دوبارەكردنەوەی رەفتارەكانی بەعس بوەو داوای ئاسایبونەوەی دۆخی ئەو ناوچانەش دەكات.
جوان یونس, سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوەی دوێنێ بەرامبەر هاوڵاتیانی كوردی گوندی پەڵكانە لە سنوری قەزای دوبز كرا, دوبارەكردنەوەی رەفتارەكانی بەعس بوەو نابێت حكومەتی هەرێم بێدەنگی هەڵبژێرێت.
وتیشی: بەردەوام هاوڵاتیانی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان روبەروی چەندین رێكاری نایاسایی و مامەڵەی نامەدەنیانە دەبنەوەو هەموو ئەوانەش پێچەوانەی مافە دەستوریەكانە.
راشیگەیاند: ئەگەر بێت و دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان ئاسایی نەكرێتەوە ئەوا ئەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەولێرو بەغدا دروست بوە بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت.
323 جار خوێندراوەتەوە