هۆشداری دەدرێت لە زۆر خواردنی قاوە

KNN : Kurdish News Network
02:30 - 12/05/2019
تەندروستی
+
-

توێژەرانی بواری پزیشكی ئوستوڕاكیا هۆشداری دەدەنە زۆر خواردنی قاوە بەبونی مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە.

وەک دەزانرێت خواردنی قاوە خواستێکی زۆری لەسەرە و رۆژانە زیاتر لە کوپێکی لێ دەخورێت، بەڵام توێژینەوەیەک دەریدەخات ئەگەر لە 6 کوپ زیاتر رۆژانە قاوە بخورێت، دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

توێژەرانی لە زانکۆی باشوری ئوستڕاڵیا رایدەگەیەنن بەهۆی بوونی مادەی کافاین و پۆلیفینول کە ماددەیەکی زیانبەخشە لە قاوەدا، زۆرخواردنی دەبێتە هۆی توشبوونت بە فشاری خوێن و لەمەشەوە لە ٪22 ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت

توێژەران رێنمایی دەدەن لەوەی رۆژانە لە 6 کوپ کەمتر قاوە بخورێت، تاوەکو تەندروستییەکی باشت هەبێت و چالاک بیت.

1621 جار خوێندراوەتەوە