عێراق: شەپۆلێكی گەرما ڕوو لە چەند پارێزگایەك دەكات

KNN : Kurdish News Network
04:24 - 11/05/2019
عێراق
+
-

دەستەی كەشناسیی عێراق: پلەی گەرما لە بەغدا دەگاتە  43 پلەی سیلیزی
دەستەی كەشناسیی عێراق: پلەی گەرما لە بەسرە دەگاتە  45 پلەی سیلیزی


پلەكانی گەرما لە چەند پارێزگایەكی عێراق بەرز دەبنەوە و  لە بەغدا دەگەنە  43 پلەی سیلیزی و لە بەسڕەش  45 پلە.


دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە پلەكانی گەرما لە چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەرز دەبنەوە، ئەویش بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی گەرمای وەرزی بە ناوی هیندی مۆنسۆن، كە بەدرێژایی هاوین بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی وەرزیی گەرما، عێراق دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی.

دەستەی كەشناسیی عێراق پیشبینی ئەوەشی كرد، بەرزترین پلەكانی گەرما لەو ڕۆژەدا لە بەغدا 41 پلە و لە موسڵ 40 پلە و لە بەسڕە 43 پلەی سیلیزی دەبن، ڕۆژی دواتریش پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و لە بەغدا دەگەنە 43 پلە، لە موسڵ 41 پلە و لە بەسڕەش 45 پلە دەبێت".

2593 جار خوێندراوەتەوە