مۆبایلی Samsung Galaxy S10 تەقییەوە

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 08/05/2019
زانستی
+
-

وێنەو گرتە ڤیدیۆی تەقینەوەی مۆبایلی سامسۆنگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.

بەکارهێنەرێک ئاشكرایدەکات، مۆبایلە نوێکەی بەناوی  Samsung Galaxy S10 لەناکاو دەتەقێتەوە بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت.

جەختیشدەکاتەوە، کە مۆبایلەکەی لەسەر مێزێک بووە کاتێک تەقیوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای سامسۆنگ روونیدەکاتەوە، هۆکاری تەقینەوەکە بەهۆی مۆبایلەکەوە نەبوە بەڵکو بەهۆی کێشەیەکی دەرەکی بوە.

کۆمپانیەکە رەتیشیدەکاتەوە قەرەبوو بۆ بەکارهێنەرەکە بکاتەوە لەکاتێکدا بە 1200 دۆلار کڕیویەتی.

مۆبایلی گالاکسی S10 بەرهەمێکی نوێی کۆمپانیای سامسۆنگە لە بازاڕەکانی جیهاندا پڕفرۆشترینە.

1224 جار خوێندراوەتەوە