سلێمانی؛ هێزە ئەمنیەكان بە گازی فرمێسك ڕێژ هێرش دەكەنە سەر ژمارەیەك هاندەر
دوای یاری نێوان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و یانەی دەربەندیخان, گرژی و ئاڵۆزی دروست بو، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانیشەوە ژمارەیەك هاندەر بریندار بون.
یاریەكە لە نێو یاریگای ئاشتی لە سلێمانی, بەڕێوەچوو, بەوتەی ڕاهێنەری یانەی دەربەندیخان, هۆكاری دروستبونی گرژی و ئاڵۆزیەكە لەوەوە سەریهەڵداوە كە لەدوای تەواوبونی یارییەكەدا, هاندەرێكی یانەی دەربەندخان ویستویەتی بچێتە نێو یاریگاكە بۆ لای یاریزانەكانی یانەی دەربەندیخان, بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگریی لێكراوە, دەشڵێت: هەر لەسەرەتاوە هێزە ئەمنیەكان مامەڵەیان زۆر توند بوە ئەوەش هۆكاری كێشەكە بوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە, لەكاتی گرژی و ئاڵۆزیەكەدا جێگری سەرۆكی یانەی دەریەندیخان و سەرپەرشتیاری تۆپی پێ و ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی یانەكە لەگەڵ ژمارەیەك هاندەر برینداربون.
وەك لە دیمەنەكانیشدا دەردەكەوێت پۆلیسی چالاكە مەدەنیەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەكارهێناوە.
996 جار خوێندراوەتەوە