ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی موسڵ گه‌یشته 100 كه‌س و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بۆماوه‌ی سێ رۆژماتهمینی گشتی راگه‌یاند.
سه‌باره‌ت به‌دواین ئاماری قوربانیانی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه گهشتیاریهكهی موسڵ، میدیاكانی عێراق له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته موسڵ و به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگهكهشی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سێ رۆژماتهمینی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و له‌سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی عێراق راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی عێراقیش، 9 كه‌س له كارمه‌ندانی كه‌شتیه‌كه ده‌ستگیركراون لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆخاوه‌نی كه‌شتیه‌كه و خاوه‌نی دوورگه‌ی گه‌شتیاری موسل ده‌رچووه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند،هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار و زۆربونی ئاوی روباری دیجله و له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی هۆكاری نقومبونی به‌له‌مه‌كه بووه.
2925 جار خوێندراوەتەوە