میسی مانگی سێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەرجەنتین

KNN : Kurdish News Network
12:33 - 26/02/2019
وەرزش
+
-

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین دڵنیایی دەداتە هاندەرانی هەڵبژاردەكەی، كە لە مانگی سێی داهاتوودا میسی دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی تانگۆ‌و بەشداری دوو یاریی دۆستانە دەكات.

لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا كلاودیۆ تاپیای سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین رایگەیاند: لیۆنێل سكالۆنیی راهێنەری راسپاردووە، كە بە فەرمی بانگهێشتی میسی بكات بۆ ئەو دوو یارییەی بڕیارە لە مانگی سێ بەرامبەر مەغریب‌و ڤەنزوێلا ئەنجامی بدەن.

تاپیا ئەوەشی ئاشكراكردوە، سكالۆنی قسەی تەواوی لە میسی وەرگرتوە‌و ئەو هێرشبەری بەرشەلۆنە جارێكی تر دەگەڕێتەوە‌و درێسی تانگۆ لەبەر دەكات.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەكانی ئیسپانیا هانی یانەی بەرشەلۆنە دەدەن، كە رێگە بە میسی نەدات تا كۆتایی وەرز بگەڕێتەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، چونكە لەم دۆخەدا یانەكە زۆر پێویستی بەو یاریزانەیە‌و رۆیشتنی زیانی گەورەی پێدەگەیەنێت.

918 جار خوێندراوەتەوە