كۆڤاسیچ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید

KNN : Kurdish News Network
11:55 - 26/02/2019
وەرزش
+
-

ماتیۆ كۆڤاسیچ، كۆتا رۆژەكانی لەگەڵ یانەی چێڵسی بەسەر دەبات‌و دوای تەواوبونی ئەم وەرزە بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید!

رۆژنامەكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە، بەهۆی راگرتنی چێڵسی لەلایەن فیفاوە بۆ ماوەی 2 كاتی گواستنەوەی داهاتوو، كۆڤاسیچ ناتوانێت لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزییە بەردەوام بێت‌و لە مانگی شەشی ئەمساڵ بەناچاری دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

ئاشكراشیانكردوە، لە بەندێكی گرێبەستی خواستنی كۆڤاسیچدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، چێڵسی دەتوانێت دوای كۆتایی ماوەكەی بەیەكجاری بیگوازێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو سزایەی فیفاوە، چێڵسی ناتوانێت ئەو كارە بكات‌و دەبێت مانگی شەش بە ناچاری بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

ماتیۆ كۆڤاسیچ لە ساڵی 2015 لە یانەی ئینتەر میلانەوە روویكردە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام لەو یانە ئیسپانیە نەیتوانی متمانەی راهێنەران بەدەستبهێنێت‌و زۆربەی كات لەسەر كورسی یەدەگ بوو، بۆیە لە كاتی گواستنەوەی هاوینەدا بەخواستن روویكردە یانەی چێڵسی.

1107 جار خوێندراوەتەوە