ئیكاردی مەترسی دووركەوتنەوەی تا كۆتایی وەرز لەسەرە

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 26/02/2019
وەرزش
+
-

ماورۆ ئیكاردی دووچاری پێكانێكی قورس بووە لە ئەژنۆیدایە‌و ئەگەر هەیە تا كۆتایی وەرز لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە، پێكانەكەی ئیكاردی لەوە مەترسیدارتر بووە كە خودی یاریزانەكە‌و بەرپرسانی ئینتەر میلان چاوەڕێیان دەكرد چونكە ئەژنۆی راستی دووچاری هەوكردن بوە‌و ئەوەش رێگری لێكردوە چەند هەفتەیەك راهێنان بكات.

كۆرێری ئەوەشی ئاشكراكردوە، ئیكاردی بیر لەوە دەكاتەوە بۆ رزگاربوون لەو پێكانە نەشتەرگەری ئەنجامبدات، ئەگەر بڕیاریی كۆتاییش بدات ئەوا لەم وەرزەدا ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەكی یانەكەی بكاتەوە‌و مەترسی بەشداریكردنیشی لەسەر دەبێت لە یارییەكانی كوپا ئەمریكای بەرازیل كەی بڕیارە مانگی شەش بەڕێوەبچێت.

كۆرێری ئەوەشی ئاشكراكردوە، سەرەڕای ئەوەی ئیكاردی بەهۆی كێشەی پێكانەكەیەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ ئیدارەی ئینتەر میلانیش كێشەی كارگێڕی هەیە‌و ئەگەر هەیە لە وەرزی داهاتوودا یانەكە بەجێبهێڵێت.

645 جار خوێندراوەتەوە