ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید هەڕەشەی بەجێهێشتنی یانەكە دەكات ئەگەر موچەی ساڵانەی بۆ زیاد نەكرێت.
رۆژنامەی دۆن بالۆنی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، ڤینیسیۆس هۆشداری لە نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی داوەتە یانەی ریاڵ مەدریدو ئامادەنیە هیچ گقتوگۆیەك لەو بارەیەوە بكات.
بەپێی زانیاریەكانی دۆن بالۆن، ڤینیسیۆس بە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی راگەیاندوە، ئەگەر موچەی ساڵانەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرز نەكەنەوە، یانەكە بە جێدەهێڵێتو بۆ ئەو مەبەستەش بریكاری كارەكانی رادەسپێرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ یانەكانی تر.
لە بەشێكیتری هەواڵەكەیدا دۆن بالۆن ئاشكرایكردوە، ئەو یاریزانە بەرازیلیە داوای لە بەرپرسانی یانەكەی ریاڵ مەدرید كردوە خولەكەكانی بەشداریكردنی لە یارییەكان زیاتر بكەنو لەكاتی بردنەوەی نازناوەكان پاداشتی بكەن.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر هاوینی رابردوو لە یانەی فلامینگۆوە رویكردە یانەی ریاڵ مەدریدو لەدوای هاتنی سۆلاریی بۆ راهێنەرایەتی ئەو یانەیە گرنگی زیاتری پێدەدرێتو ئاستێكی بەرزیش پێشكەش دەكات.
936 جار خوێندراوەتەوە