ئەتلەتیكۆ مەدرید سیمۆنی نوێكردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:11 - 14/02/2019
وەرزش
+
-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید گرێبەستی دیگۆ سیمۆنی، راهێنەری یانەكەی تاوەكو ساڵی 2022 نوێكردەوە.


لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، سیمۆنی وتی، سوپاسی هەموو هاندەرانی ئەتلەتیكۆ دەكەم كە هەمیشە پشتیوانمان بون لەپێناو تەواوكردنی پرۆژەی  یانەكە.
وتیشی، مانەوەی تاوەكو ساڵی 2022 لە یانەكە گوڕوتینێكی تری پێدەدات، بەڵام لەهەمان كاتدا چەندین ئاڵەنگاری لەبەردەمیاندایە.


سیمۆنی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پرۆژەی بۆ داهاتووی یانەكە لە پشت نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەوەیەتی، بۆیە دەیەوێت لەگەڵ ئەم گروپە یاریزانە بەردەوام بێت لەكاركردن لەپێناو ئاستێكی باشتر.

506 جار خوێندراوەتەوە