پاش كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ ئەفغانستان وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت گەیشتە بەغداد.
پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت بەیانی ئەمرۆ بەسەردانێكی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداد. لەسەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە دواتر هێزەكانی وڵاتەكەی بەسەر دەكاتەوە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی وڵاتەكەی كۆدەبێـتەوە.
دوێنێ دووشەممە، پاتریك شاناهان سەردانی ئەفغانستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبۆوە.
343 جار خوێندراوەتەوە