عێراق؛ یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوكرایەوە
یاسای گشتی بودجەی عێراق كۆتا هەنگاوی پەسەندكردنی بڕی و لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقدا بڵاو كرایەوە.
ئەمڕۆ لە ژمارە چوار هەزار و 529ی رۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا یاسای گشتی بودجەی ساڵی 2019 بڵاوكرایەوە و بەمەش یاساكە كۆتا هەنگاوی پەسەندكردنی بڕی و تەنها جێبەجێكردنی ماوە.
پەرلەمانی عێراق لە 23 مانگی پێشو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی پەسەند كرد و لە چواری ئەم مانگەش سەرۆك كۆمار یاساكەی پەسند كرد.
بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق بە 112 ملیار دینار خەمڵێنراوەو پشكی هەرێمیش بە رێژەی لە سەدا 12 پۆینت 67 دیاریكراوەو بڕیارە مانگانە 522 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
851 جار خوێندراوەتەوە