بەریتانیا؛ ئۆپۆزسیۆن تێرێزا مەی بەفیڕۆدانی كات تۆمەتبار دەكات
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای كاتی زیاتر لە پەرلەمان دەكات بۆ رێككەوتنی برێگزت، ئۆپۆزسیۆنیش رەخنەی لێدەگرێت و بەفیڕۆدانی كات تۆمەتباری دەكات.
جێمس برۆكنشایر، وەزیری كۆمەڵایەتی بەریتانیا رایگەیاند: حكومەتی وڵاتەكەی داوای لەپەرلەمان كردوە، كاتی زیاتری پێبدەن، بۆ ئەوەی هەمواری ئەو پلان و رێككەوتنە بكات لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لەسەری رێكەوتوون بۆ دەرچونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، كە بڕیار وایە لە27 ئەم مانگە، پەرلەمان دواین بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە بدات.
لە بەرامبەردا، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە رایگەیاند، تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیران، كات بەفیڕۆ دەدات و دەیەوێت فشار لەسەر پەرلەمان دروست بكات و تەنها دوو بژاردە لەبەردەمیان بهێڵێتەوە، كە خۆی دەبینێتەوە، لە تێپەڕاندنی ئەو پلانەی مەی دەیەوێت، یاخود بەریتانیا بەبێ رێكەوتن لە یەكێتی ئەوروپا بچێتەدەرەوە.
474 جار خوێندراوەتەوە